له بیرت دێ هه ناسه که م
له جێژوانی دوایین جارمان
ده تویست له خانووی هۆنراوه م
ژوورێکت بۆ ته رخانبکه م
خۆ من ئه وکاته پێم وتی
ئێسته وسه دان جاری دیکه ش
ده ڵێم
به ردی بناغه ی خانووی شێعرم
له کانگای دڵ ده ر هێناوه
تۆ خۆ ت خاوه ن دڵی منی
به پێی کام حوکموکام یاسا؟
ماڵ له ماڵخۆ حه رام کراوه
شێعر هونه ره وهونه ر هه سته
هه ستێ تێکه ڵ عه شق نه بێ
دێتو ده ڕوا بێ مه به سته
بیرۆکه ی شێعروهۆنراوه م
به عه شقی تۆ دامه زراوه
شاکلیلی دڵو هه ستم
ته نیا له لای تۆ داناوه
که س بۆی نیه چرکه ساتێ
به لای دڵما تێبپه ڕێ
گه ر ناونیشانێ یاواژوی
تۆ ی خاوه ن ماڵی پێ نه بێ
سمکۆ تۆیش ئیتر له مه و دوا
ئه بێ پابه ند بی به یاسا
له هه رێمی دڵتا ته نیا
خاوه ن شکۆ فه رمان ئه دا
((سمکۆ))
6ی پوش په ڕی 1398ی کۆچی هه تاوی
برچسب:
نویسنده: دانیال نیکفر