وه رز وه رزی به هاره و مانگ مانگی گوڵانە
سروشتی نیشتمانم به بوونی تۆوە جوانه
ده تۆیش ئازیزی دڵم خۆتم لێ مه شاره وه
گه ر ئه تۆم لێ دیار نه بی ڕۆژی ڕووناکم شه وه
شه و به هیوای دیدارت به ڕۆژی ڕوون ئه سپێرم
بە تۆوە چاوم پشکوت،ساتێ دیارنه بی کوێرم
توخوا لێم مه شاره وه باڵای عه ڕ عه ڕ و جوانت
ئیزنم بده ری جارجار بێمه دیدار و ژوانت
هه موو ژینم به فیدای زه رده خه نه ی لێوت بێ
ئه و کاته م به خۆشییه، لێوت بزه ی پێوه بێ
(( سمکو) گولانی 2726ی کوردی
برچسب:
نویسنده: دانیال نیکفر