
له کۆڵانی چۆڵی
خانوێکی بێ خاوه ن
شارێکی،ساردوسڕوبێ ده نگ
دڵۆپ دڵۆپ،بارانی ژه نگاوی
زه رده پاییزی
له ژێر مه ته رێزی
په لکه گه ڵای بێ ڕووحی
هه ڵقرچاوی
دارستانی خه یاڵمدا
چۆڕه چۆڕ
به سه ر له شی نه خۆشمدا
به دووباڵی بچکۆله ما
ده هاته خوار
له ش ،شڵاڵی باران ببوو
لاقم، بۆ هیچ کوێ نه ده چوو
شاڵاوم برده باڵه کانم
هێزی فڕینیشم نه مابوو
ساردوسڕوتاقوته نیا
ماندوو هیلاک
هیلاکی ڕێی هاتونه هات
ته مه نێکی ،پڕ کاره سات
به ئومێدی سپێده ی، ڕووناک
هه ردووچاوم، خسته سه ریه ک
شه وێکی پڕله خۆفی ته نیاییم
به دڵێکی خه مڵاوی
به دووچاوی پڕله ئه سرین
به ڕۆژ ئه سپارد
شه و،ماڵاوایی لێ کردم
مشتومڕی ،خۆرو،هه ورو
برووسکه وباران
شریخه ی ده نگی
هه وری ئاوسی،بێ ده ره تان
ده زووی بیرۆکه می پچڕی
به دووچاوی پڕله گریان
له جێ ژوانی کۆنی جاران
که وتوومه وه یادی یاران
یادی یاری ،ڕۆژانی ڕه ش
به ئامانجی،داهاتی گه ش
ئاسووده یی به خشی به له ش
یادگاره که م، چاوپێ که وت
ئاسۆی ڕوونم،لێ ده رکه وت
زۆرپێ ده چێ،من نه مێنم
به ڵام یادو ،یادگاره که ت
ئه ی هاوڕێ گیان
تاهه تایه ،له ئه ڕشیوی
دڵی منو مێژوو،هه رئه مێنێ
ا.ئه حمه دی.سمکۆ
برچسب:
نویسنده: دانیال نیکفر