زۆرم لاسه یره ، ده ڵێن
له دڵدا نامێنێ یار
گه ر له پێش چاوا نه ما
له بیر ده چێ ،به ناچار
ساڵه های ساڵه ،گیانه
تۆ له پێش ،چاو نه ماوی
که چی وه ک گوڵی بۆن خۆش
له ناو دڵما ،خه مڵاوی
ده فته ری ته مه نی من
ڕۆژگار، په ڕه ی لێداوه
له ژێر باری خه متدا
دڵ سووتاوپشت چه ماوه
تۆ له قوماری عه شقا
دڵی منت برده وه
عاشقی دۆڕاومنم
ئه سووتێم ناتوێمه وه
دڵیش بێته خۆڵه مێش
له بیرچوونت،حه سته مه
تێکه ڵ ماسوولکه ی خوێنی
خوێنیش،له گشت جه سته مه
أ. ئه حمه دی.سمکۆ
برچسب:
نویسنده: دانیال نیکفر